لاهور جەنگی داوای بینینی دکتۆر نەجمەدینی کردووە
به‌هۆی خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری كه‌ركوك له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی یه‌وه، ئێستاكه نێوانی نه‌جمه‌دین كه‌ریم و لاهور شێخ جه‌نگی گرژی و ئاڵۆزییه‌كی زۆر به‌دی ده‌كرێت.”
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری پێشووی كه‌ركوك كه دوای هێرشكردنه‌سه‌ر كه‌ركوك له شاری هه‌ولێر نیشته‌جێیه، ڕۆژی شه‌ممه له ڕێگه‌ی رێواز فایه‌ق ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نامه‌یه‌كی لاهوری شێخ جه‌نگی ده‌گه‌یێنێته نه‌جمه‌دین كه‌ریم كه تێیدا داوای بینینی دكتۆر كراوه له‌لایه‌ن لاهوره‌وه.”
به‌پێی زانیاریه‌كانی ڕه‌وش پۆست نه‌جمه‌دین كه‌ریم به ڕاشكاوی به ڕێواز فایه‌قی گوتووه لاهور ئه‌و پیاوه نیه من قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م و له‌گه‌لی دانیشم چونكه لاهور و ئامۆزاكه‌ی كه‌ركوكیان فرۆشت و بوون به ئه‌گه‌ری داگیركردنی كه‌ركوك له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی یه‌وه.”
ڕه‌وش پۆست به‌پشت به‌ستن به زانیاریه‌كانی، نه‌جمه‌دین كه‌ریم وتوویه‌تی من كۆسره‌ت ڕه‌سول نیم لاهوری جه‌نگی هه‌وڵی تیرۆركردنم بدا و له‌گه‌ڵی دانیشم ده‌بوایه كوڕه‌كانی كۆسره‌ت له ئه‌ڵمانیا نه‌یانهێشتبایه لاهور نزیكی نه‌خۆشخانه‌ش ببێت نه‌ك كۆسره‌ت له‌گه‌ڵی دا‌نیشێت.”
سه‌رچاوه‌كه‌ی ڕه‌وش پۆست دووپاتیكردۆته‌وه، كۆتا قسه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم بۆ ڕێواز فایه‌ق ئه‌وه بووه لاهور ڕۆژێ له ڕۆژانیش بێته به‌رامبه‌رم شه‌رتبێت په‌شیمانی بكه‌مه‌وه.”
تعليقات
إرسال تعليق