پاڤێڵ و هێرۆ پەیوەندی بە قاسم سلێمانیەوە دەکەن
ئەو فلمەی بەڵگەنامەییەی ئێران کە لەلایەن راگەیاندنی سوپای پاسدارانی ئێران لە یادەوەری فەرماندەیەکیان بە ناوی (سەردار کازمی) بڵاو کراوەتەوە وچەند ڕۆژێکە بە شێوەیەکی فراوان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوتەوەو باس لەهێرشی سوپای پاسدارانی ئێران دەکات کە لە 26ی تەمموزی 1996ی بۆ سەر بارەگاکانی حیزبی دیموکرات لە شاری کۆیە، یەکێتی تەواو نیگەران کردووە.
بەپێی زانیارییەکانی ڕه‌وش پۆست، دوێنێ ئێواره بۆ جاری دووه‌م، پافێڵ تاڵەبانی و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد سەبارەت بەو فلمە په‌یوه‌ندیان به قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای پاسداران و ئیره‌ج مه‌سجدی باڵیۆزی ئێران له عێراق کردووه.
ڕه‌وش پۆست به‌پشت به‌ستن به زانیاریه‌كانی، ناوه‌ڕۆکی په‌یوه‌ندیه‌که‌ی پافێڵ تاڵەبانی و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، لەگەڵ قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای پاسداران و ئیره‌ج مه‌سجدی باڵیۆزی ئێران له عێراق، تایبه‌ت بووه به بڵاوکردنه‌وه‌ی ئەو فیلمە دیکۆمێنتاریەی کەله‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێران و ده‌زگای هه‌واڵگری ئیتڵاعات، له‌باره‌ی هێرشیان بۆسه‌ر باره‌گاکانی حزبی دیموکرات له شارۆچکه‌ی کۆیه بڵاوکراوەتەوە.
سەرچاوەکە گوتیشی، ئه‌و فیلمه و به‌ڵگه‌کانی، شه‌رمه‌زارییه‌کی گه‌وره‌ی بۆ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دروست کردووه، چونکە له‌و فیلمه‌دیکۆمێنتاریه‌دا، به‌شێکی زۆری تایبه‌ته بەئاشکراکردنی رۆڵی یه‌کێتی له هێنانی پاسدارانی ئێران بۆسه‌ر باره‌گاکانی حزبی دیموکرات لەکۆیە
لەم لینکەی خوارەوە، تەواوی فلمەکە بە ژێرنووسی کوردی ببینە:
https://www.facebook.com/Rewshpost/videos/2063421083876644/
تعليقات
إرسال تعليق