دۆخی کەرکوک چی بەسەر دێت؟
ماوەی مانگێکە چەکدارەکانی داعش لە سنوری پارێزگای کەرکوک دەستیان بە ئەنجامدانی چەندین چالاکی سەربازی کردووە ، جموجۆڵەکانیان جۆرێکە لەشەری پارتیزانی ، ئەو چالاکیانە ناو شار و دەرەوەی شار و ، بەجۆرێک زۆربەی ناوچەکانی گرتۆتەوە .
دەستپێکردنەوەی ئەو چالاکیانە مانای ئەوە دەبەخشێت کە ئەوان لە قۆناغی خۆڕێکخستنەوە و بەرنامەرێژی تەواو بونەو ئێستا لە قۆناغی جموجۆڵ و چاڵاکی و جێبەجێکردندان.
ئەم شێوازەی ئێستای شەڕ کە ئەو چەکدارانە پیادەی دەکەن جۆرێکە لە شەڕ(إستنزاف) کە تێیدا تواناکانی ھێزەعیراقیەکان بەفیڕۆ دەدەن ، سەرەڕای زیانی زۆر ، ترس و دڵەڕواکێی زۆر لەناویاندا دروست دەکات .
لەماوەی ئەو مانگەدا توانیویانە لە زۆر ناوچە پاشەکشە بە ھێزەعێراقیەکان بکەن کە ئەمەش دەرفەت و ورەی زیاتر بەو چەکدارانە دەبەخشێت .
چەکدارانی داعش لەو جموجۆڵانەیاندا ئەوەیان لێ دەخوێنرێتەوە کە لەم زوانە بەرنامە و نیازی پەلاماردانێکی گەورەیان ھەبێت بۆ سەر شاری کەرکوک .
ئەو پەلامارەی داعش بۆسەرکەرکوک ھەم ھەرەشە و ھەم دەرفەت دەخوڵقێنیت بۆ کورد تا بگەڕێتەوە بۆ ئەم شارە ، ھێزەعێراقیە داگیرکەرەکان لەوپەڕی لاوازی و بێ ورەییدان و ناتوانن بەھیچ شێوەیەک بەرگری لە کەرکوک بکەن چونکە لەروی سەربازیەوە دۆخەکە لەبەرژەوەندیان نیە و بە گەمارۆدراو ھەژماردەکرێن ، بۆیە پێشبینی دەکرێ لەشەرەکەدا ھەر زوو بدۆڕێن و سیناریۆکانی کەوتنی موصڵ دوبارەببنەوە .
کورد دەبێ ئامادەیی ھەبێ بۆ قوستنەوەی ھەر دەرفەتێک کە بەھۆی ئەو ھێرشە پێشبینیکراوە دێتە پێشی ، شەرعیەتی بەرگری کردن لە کەرکوک لەلایەن ھێزی پێشمەرگەوە خۆی دەکاتە ئەمری واقع و نابێ لەدەستی بدەین .
#نیازحاجی
تعليقات
إرسال تعليق