لاهوری شێخ جەنگی پلانێکی مەترسیداری بەدەستەوەیە
ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه لاهور جه‌نگی ده‌ستی كردووه به به‌خشاندنه‌وه چه‌ك و پاره و سه‌یاره به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌بۆچونی خۆی ده‌توانێت بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی خۆی سوودیان لێ وه‌ربگرێت.
هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی لاهور چه‌كی (M4 Carbine) و سه‌یاره و پاره‌ی پێیان داوه، تاوانبارن و خاوه‌ن ڕابردوی خراپ و پیاوكوژ و تلیاك كێش و دزن، هه‌ندێك له‌و پیاو كوژ و تیرۆریستانه‌ش له (سجنه‌كانی دژه تیرۆر و ده‌زگای زانیاری و ئاسایش و سجنی سوسێ) ئازاد كردووه و له‌خۆیانی كۆكردۆته‌وه.
ئه‌مه‌ش ناوی چه‌ند كه‌سێكه له‌و تاوانبارانه‌ی لاهور ئازادیانی كردووه (عیماد ئه‌ركه‌وازی) و (كاروانی قاله فیته‌ر) و (عه‌لی ڕوومانه) و (شامیل حاجی سه‌لام، ناسراوه به شامه فریشته) و (زاهیری سابونه‌كه‌ران ناسراوه به زایه‌ر سه‌رسپی) و چه‌ندین تاوانباری تر... ئینجا كردویانێتی به ٦ گروپ و چه‌ك و پاره و سه‌یاره‌یی پیان داوه (گروپی مافیا) و ژماره‌ی مۆبایله‌كانی خۆی به‌و تاوانبارانه داوه.
لاهور به‌ڵێنی به هه‌موو ئه‌و تاوانبار و تلیاك خۆر و تیرۆریست و پیاوكوژانه داوه كه پشتگیریان بكات و ڕێگه نه‌دات له سنوره‌كانی سه‌وز و نیلی و پرته‌قاڵی و نارنجی و ڕه‌ش هیچ هێزێك ده‌ستگیریان بكات چونكه زۆریان له‌لایه‌ن دادگای سلێمانی و پۆلیسه‌وه داواكراون و دۆسییه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه، ئه‌و تاوانبارانه‌ش خه‌ڵكی شاره جیاجیاكانی كوردستانن و دیاره پێشتر هه‌ندێكیان ئه‌ندام و كادیری یه‌كێتی بوونه.
لاهور له ماڵی خۆی له سلێمانی قسه‌ی بۆ هه‌ندێك له‌م تاوانبار و پیاوكوژانه كردووه و گوتویه‌تی: ئێوه ده‌بێت له‌گه‌ڵ من بن و منیش پشت و په‌نای ئێوه ده‌بم و یه‌كێتییه‌كه‌ی ئێمه له مه‌ترسیدایه‌و و هه‌ڕه‌شه‌مان له‌سه‌ره ده‌بێت به‌رگری له یه‌كێتی و له‌خۆمان بكه‌ین.
گوتوشییه‌تی: به‌م نزیكانه ده‌بێت (كۆنگره یان پلنێوم) ببه‌سترێت، كۆمه‌ڵه كه‌سێكی تریش له‌ناو یه‌كێتی ده‌یانه‌وێت ئێمه‌ی خاوه‌ن یه‌كێتی دوور بخه‌نه‌وه و دژایه‌تیمان ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌بێت ئێمه له ئێستاوه خۆمان ئاماده بكه‌ین بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه، ئه‌گه‌ر بۆمان ده‌ركه‌وت نیازی ئه‌و باڵه‌ی یه‌كێتی دوور خستنه‌وه‌ی ئێمه‌یه ئه‌وكات خۆم له‌گه‌ڵ ئێوه وه‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه.
دوو كه‌س له‌و كۆمه‌ڵه كه‌سه‌ی كه لاهور له سجنی دژه تیرۆری خۆیان ئازادیانی كردووه (عه‌لی ڕوومانه) و (عیماد حه‌سه‌ن ئه‌ركه‌وازی)ییه، ئێستا هه‌ردووكیان خۆیان له لاهور شاردۆته‌وه و بزرن.
عیماد ئه‌ركه‌وازی پێشتر به‌تاوانی دزی و پیاوكوشتن ده‌ستگیر كرابوو كه ئه‌وكات یه‌كێك بووه له كه‌سه نزیكه‌كانی خودی لاهور خۆی، ئینجا له‌دوای ئه‌وه‌ی لاهور (عیماد ئه‌ركه‌وازی) ئازاد ده‌كات و چه‌ك و پاره و سه‌یاره‌یه‌كی مێك زه‌مینی پێده‌دات، (عیماد) باوه‌ڕ به قسه و به‌ڵێنه‌كانی لاهور ناكات، چونكه ده‌زانێت لاهور كه‌سێكی فێڵاوی و درۆزن و پیلانگێڕه، (عیماد و عه‌لی) ئێستا هه‌ردووكیان بزرن و خۆیان شاردۆته‌وه، لاهوریش گوومان ده‌كات كه عیماد له ماڵی (مه‌لا به‌ختیار) خۆی شاردبێته‌وه، چونكه به ئه‌سڵ خه‌ڵكی خانه‌قینه و پێشتر هاوڕێی مه‌لا به‌خیتاریش بووه.
به‌ڵگه‌یه‌كی تری لاهور ئه‌وه‌یه كه یه‌كێك له كه‌سه نزیكه‌كانی مه‌لا به‌ختیار سه‌یاره (مێك زه‌مین)ـه‌كه‌ی (عیماد)ی گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ لاهور.
دیاره ئه‌م زانیارییانه‌ش هه‌ر ئه‌و (عیماد ئه‌ركه‌وازی) یان (عه‌لی ڕوومانه)ییه ئاشكرایان كردووه بۆ سه‌ركرده باڵاكانی یه‌كێتی، هه‌ربۆیه هه‌فته‌ی ڕابردوو كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ په‌یوه‌ندی به (لاهور جه‌نگی)ییه‌وه ده‌كات و پێی ده‌ڵێت: لاهور تۆ جگه له فه‌رمانبه‌رێكی حكومه‌ت له‌سه‌ر حزبی یه‌كێتی هیچی تر نیت و پێویست ناكات ده‌ست وه‌ربده‌یته ناوخۆی حزبه‌وه، قه‌بوڵیش ناكه‌م بیر له كاری خراپ و پیلانگێڕیش بكه‌یته‌وه، ئه‌و چه‌ك و پاره‌یه‌ی له حه‌شدی شه‌عبی وه‌رت گرتووه و ده‌یبه‌خشێنیته‌وه به‌سه‌ر كه‌سانی تاوانبار و نزیك له خۆت بیانگه‌ڕێنه‌وه بۆ حه‌شد باشتره... لاهوریش له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: من ده‌ستم له‌ناوخۆی حزب وه‌رنه‌داوه له كۆنگره‌ش ده‌رده‌كه‌وێت كێ سه‌رده‌كه‌وێت و كێ ده‌ڕواته ماڵه‌وه، ئه‌و پاره و چه‌ك و سه‌یاره‌یه‌ی به‌خشاندومه‌ته‌وه بۆ خۆ ئاماده كردنه بۆ ئازادكردنی كه‌ركوك نه‌ك بۆ په‌لاماردانی یه‌كێتی.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له ٢٦/٢/٢٠١٨ عومه‌ر فه‌تاح سه‌ردانی كسره‌ت ڕه‌سوڵ ده‌كات و پێی ده‌ڵێت: پێم باشه كۆنگره و پلنیۆم نه‌به‌سترێت چونكه له ئێستاوه كه‌سانێك میلی تفه‌نگیان ڕاكێشاوه و پیده‌چێت خۆیان ئاماده كردبێت په‌لاماری سه‌ر و ماڵ و حاڵمان بده‌ن، بۆیه پێم باشه پێش ئه‌وه‌ی كار له‌كار بترازێت هه‌موو له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ دابنیشین و كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م دۆخه و هێور كردنه‌وه‌ی بكه‌ین.
تعليقات
إرسال تعليق