ئاراس شێخ جەنگی لە لوبناەوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کرەوە
ماوەی چەند ڕۆژێکە لێدوان و وتاری زۆر نوسراوە لەسەر یەکێک لەو بابەتانەی هۆشداریم داوە.
پێم خۆشه ئەوە هەمووان ڕوونبکەمەوە کە لێکدانەوەی هەڵە بۆ بابەتە کراوە گە گوایە ئاڵای کوردستان بەڵای ئێمەوە تەنها پارچە پەڕۆیەکە،
ئازیزان.ئێستا ئەمرێکی واقع لە کەرکوک درووستبووە کە ئەویش بەهۆی بڕیاری نەخەمڵیوی ڕیفراندۆمەوە بوو،ئاڵای کوردستان لەوشارەدا بە جۆرێک لە جۆرەکان قەدەغە، دەقی بابەتەکە لە خەم خۆریم بۆ گەنجانی کەرکوک و پاراستنی ئەو ئارامی و پێکەوە ژیانەیە کە ئێستا هەیە، لە پێناو چیدا گەنجێکی کورد لەبەر ئاڵایەک ئیهانە بکرێت؟
لەماوەی ڕابردوودا دەسەڵاتی حزبی لەو شارەدا زۆر تاوانی دژ بەنەتەوەکانی دیکە ئەنجام داوە لە ژێر ئەو ئاڵایەدا، بەڵام گومان لەوەدا نیە ئەو ئاڵایە ڕەمزی میلەتەکەمانە و منیش وەکوو کوردێکی کوردستانی عێراق شانازی پێوە دەکەم، پێویست ناکات هیج کەسێک نان و پیاز بەو بابەتەوەبخوات.
ئاراس شێخ جەجگی /لوبنان-بەیروت
10ی مارسی 2018
تعليقات
إرسال تعليق