پۆلیسی کەرکوک هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان
بەڕێوەبەرى پۆلیسى کەرکوک داوا لە هاوڵاتیانى کەرکوک دەکات کە چونە دەرەوە بۆ ئاهەنگ و سەیران لەگەڵ خۆیاندا پارە و ئاڵتون و کەلوپەلە بەنرخەکانیان ببەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە عەمید خەتاب عومەر، بەڕێوەبەرى پۆلیسى کەرکوک لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنووسیدا باسى لە ئامادەکارییەکانى پۆلیسى کەرکوک کرد بۆ ڕۆژى نەورۆز و وتى "پلانى ئەمنیمان داناوە بۆ ڕۆژى نەورۆز، ترێلە و ئۆتۆمبیلى گەورە قەدەغەیە هاتوچۆ بکات".
هەروەها داواى لەخەڵکى کەرکوک کرد بەخۆشى ئاهەنگى خۆیان بگێڕن و دووربکەونەوە لە کێشە.
بەڕێوەبەرى پۆلیسى کەرکوک ئەو دەنگۆیانەى ڕەت کردەوە کە دەستى لەکارکێشابێتەوە، بەڵام وتیشى "ڕەنگە مۆڵەتێک وەربگرم".
تعليقات
إرسال تعليق