دکتۆر نەجمەدین پەیامێکی یەکلاکەرەوە ئاڕاستەی بنەماڵەی تاڵەبانی دەکات
پارێزگاری پێشووی كه‌ركوك ڕایگه‌یاند، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان زەرەرمەندی یەكەمی ئەم هەڵبژاردنە دەبێت، ئەگەر كورد چوار كورسی له‌كه‌ركوك بهێنێت گەورەترین موعجیزەیە”.
نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری پێشووی كه‌ركوك‌و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له‌كه‌ركوك، ئاستی كورسییه‌كانی كورد له‌و پارێزگایه ڕایگه‌یاندووه، به‌ڕوداوی ڕاگه‌یاندوه، “لەم هەڵبژاردنەدا یەكێتی زەرەرمەندی یەكەم دەبێت، ناتوانم ژمارەكە بەدروستی دیاری بكەم، بەڵام ئەگەر چوار كورسی بهێنین ئەوە گەورەترین موعجیزەیە. پێموایە كورد دوو بۆ سێ كورسی دەبات”.
به‌بۆچونی نه‌جمه‌دین كه‌ریم بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره “لیسته‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح‌و نه‌وه‌ی نوێ ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی‌و گۆڕان ده‌به‌ن بۆ خۆیان”.
ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌باره‌ی به‌شداریكردن له‌كۆنگره‌ی داهاتووی حزبه‌كه‌ی ڕایگه‌یاند، “تاوەكو باوەڕ و متمانەی خەڵك بۆ یەكێتی نەگەڕێتەوە 10 كۆنگرەش بكرێ سوودی نییە، ناشزانم كۆنگرە دەكرێت یان نا، من بەشداری لە كۆنگرە دەكەم، خۆم بۆ سەركردایەتی هەڵنابژێرم، بەڵام بۆ بەشداریكردنم مەرجە سەرەتا لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو كەسانە بكرێ كە هۆكاری 16ی ئۆكتۆبەر بوون”.
تعليقات
إرسال تعليق