دۆناڵد ترامپ: هەموومان لاهوڕی شێخ جەنگی ـین..!


پاش ئەوەی ماڵپەڕی (میللەت)ی سەر بە لاهور جەنگی، هەواڵێکی بڵاو کردەوە کە گوایە بەپێی ڕۆژنامەیەکی (چیک)ی، دادگای چیک بەهۆی پەیامێکی لاهوور جەنگی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاوی کردووەتەوە، ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە)ی ئازاد کردووە. زیاتر لە هەزار کەس کۆمێنتیان بۆ هەواڵەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) نووسیوە و قسەی جۆراوجۆریان کردووە. لە یەکێک لە کۆمێنتەکاندا نووسراوە: “دڵم زۆڕ توند بوو، دەمێکە دەگەڕێم لە نوکتەکی خۆش، ئـەوەش دیتمەوە، ھەر چەندە نوکتەش نەبوو، درۆیەکی زۆر گەورە بوو، بەس ھەر باش بوو”.
یەکێکی دیکە لە کۆمێنتەکان نووسیویەتی: ”بە ڕاستی کاریگەری زۆر بوو، ڕۆژێک پێش ئازادکردنی ساڵح موسلیم، بابەتەکەی یا شێخ لە ئەنجومەنی ئاسایش بەکۆی دەنگ کردیانە مەحزەری کۆبوونەوە، جا سەرۆک ترەمپیش گوتی هەمومان یا شێخین“.
هەندێک لەوانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کۆمێنتیان لەسەر ئازادکردنەکەی ساڵح موسلیم بە هەوڵی لاهوور جەنگی نووسیوە، باسیان لە خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر کردووە و یەکێک لەوانە دەڵێ: چیک له ترسان سالح موسلیمیان ئازاد کرد، زانیان ئەگه ر لاهوور جەنگی عاجز بکەن، ئه ویش ته داخول دەکات، وێڕای ئازاد کردنی سالح موسلیم، نیوه ی خاکی چیکیش دەفروشێت، هەر بۆیە زوو کاربەدەستانی چیک ئازادیان کرد“.
کەسێکی دیکە دەڵێ: ”ئەم ئۆپەراسیۆنەی ئەمجارەیان بە پەڕەشووت بوو، بە ئاپاچی نەبوو، هەر بۆ سەلماندنیش دانەیەکیان بە پەڕەشووتەکەوە کەوتبووە ناو مەعمەلی ئیسفنجەکەی خوارووی پراغەوە، ئیتر بۆ خۆی هەر بە سوتفە ئەو دراوسێیەمان دۆشەکێکی کڕیبوو، جێ پێ یەکی لەسەربوو، دیارە هی ئەو برادەرەیان بووە، بەس تخوا تەکلیفێکمان هەیە، زیرابی گەڕەکەکەمان گیراوە، بزانە ئۆپەڕاسیۆنێکیش ناکات بۆ ئەوێ، هێزێکی وا بەهێزی تیا نییە، تەنها چەن جرجێکی قەڵە و نەبێ“.
هەندێکی دیکە لەوانەی بۆچوونی خۆیان دەربڕیوە، بە توانجەوە داوا لە لاهوور جەنگی دەکەن، پاش سەرکەوتنی هەوڵەکەی بۆ ئازادکردنی ساڵح موسلیم، ”هەوڵێکیش بۆ عەبدوڵا ئۆجەلان بدات“ و لە گرتووخانەی ئیمرالی ئازادی بکات. هەندێکیش داوایان کردووە لاهوور جەنگی ”واستەیەکیش بۆ ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش بکات“.
هەر لەنێو ئەوانەی کۆمێنتیان نووسیوە، کەسێک دەڵێ: “ئێستا ترەمپیش هیچ ئیشێک بەبێ یاشێخ ناکات، چونکە بەڕاستی ترەمپ تێگەیشت کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تەنیا یا شێخ دەتوانێت ئارامی بکاتەوە و ڕزگاری بکات”.

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة