ئەوەی ڵەدەستمان داوە بەزیادەوە وەری دەگرینەوە
-کۆشکێ ئیلیزی خۆی کردە خاوەنی مەنبەج و ناوی کورد دێنێ، فەڕەنسا دەڵێ نابێ کورد نیگەران بێ و رەتیدەکاتەوە کە تورکیا بێتە مەنبەجەوە.
-ئەم حەسانەی فەڕەنسا بۆ مەنبەج و رۆژئاوای کوردستان وادەکات کە ئێران و بەریتانیا بە زووی شاندی دیپلۆماسی خۆیان بگەیەننە هەولێر و هەڵوێستی نەگۆڕی فەڕەنسایشە بە رانبەر بە حەسانەی نێودەوڵەتی بۆ هەرێمی کوردستان کە لە رابردوودا خۆی خاوەنی پڕۆژەکەیە و دەیەوێ هەرێم بە هێزتربێ لە ناوچەکەدا، چونکە هاتنی فەڕەنسا بۆ مەنبەج و بڵاوبوونەوەی هێزی فەڕەنسا هێڵەکە درێژدەکاتەوە بۆ دەشتی نەینەوایش، ئیدی بەغدا ئەگەر بە زووی مافە دەستوورییەکانی هەرێم نەدا دەکەوێتە بەر گوشاری زۆر گەورەی فەڕەنسا و ئەڵمانیا و ئەمەریکا.
-وەک لە بابەتی رابردووم ئاماژەم پێدا لە رۆژانی دابێ چاوەڕێی پاڵپشتیی ئەڵمانیایش بن بۆ فەڕەنسا و ئەوانیش دەکەونە جوڵە.
-ئێستا سەیرکەن لە داهاتوودا ئەوەی لەدەستمان چوو زۆر بە زیاتر دێتەوە دەستمان لە هەرێمی کوردستان تەنیا پێویستمیان بە ئیرادە و گەشبینییە
.
تەنیا کوردی
تعليقات
إرسال تعليق