عەمید سه‌رحه‌د قادر: گه‌رانه‌وه‌مان بۆ كه‌ركوك له جاران به‌هێز تر ده‌بێت
هێزه‌كانی سوپای عێراق توانای پاراستنی شاره‌كه‌یان نییه
له لێدوانێكدا عه‌مید "سه‌رحه‌د قادر" به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحییه‌كانی كه‌ركوك، تایبه‌ت به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان رایگه‌یاند:كه‌ركوك ئارامی له ده‌ست داوه و هێزه‌كانی سوپای عێراق توانای پاراستنی شاره‌كه‌یان نییه، بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كه، پێویسته هێزه كوردییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كه‌ركوك و پارێزگاری له ناوچه‌كه بكه‌ن.
گوتیشی: تا ئێمه له كه‌ركوك بووین 350 تریۆرستمان له چه‌ندان ئۆپه‌راسیۆندا ده‌ستگیر كردووه، به‌ڵام تا ئێستا هێز عێراقیه‌كان ئۆپه‌راسیۆنێكیان ئه‌نجام نه‌داوه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: گه‌رانه‌وه‌ی هێزه كوردییه‌كان له جاران به‌هێزتر ده‌بێت و ئێمه به سه‌نگ و هێزێكی زیاتره‌وه ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ كه‌ركوك و ئارامی له شاره‌كه‌دا ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ینه‌وه.
هه‌ر به پێی زانیارییه‌كانی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان: بۆ گه‌رانه‌وه‌ی هێزه كوردییه‌كانی هه‌رێم ژووری هه‌ماهه‌نگی له نێوان هه‌رێم و عێراق و ئه‌مریكا دروستكراوه و تاوتوێی ئه‌و بابه‌ته به‌ره‌و قۆناغی كۆتایی رۆیشتووه‌و كاری به‌رده‌وامی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
تعليقات
إرسال تعليق