لاهور بەڵێنی ڕێگری لەهاتنەوەی کورد بە فەرماندەکانی حەشد دەدات
به‌پێی زانیاریی سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو، رێكخراوی تیرۆیستی داعش ئامادەکاریی تەواوی کردووە بۆ هێرشکردنە سه‌ر بەشە عەرەبی-سوننەکەی كه‌ركوك، ئه‌م هه‌واڵه‌یش له‌لایه‌ن دژه‌تیرۆری یه‌كێتی، كه لاهوڕی شێخ جه‌نگی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات پشت ڕاست کراوەتەوە و لەلایەکی دیکەش وەک هەلێک بۆ پاراستنی بەرژەوەندی لاهوڕ قۆستراوەتەوە.
به‌پێی زانیارییه‌كان لاهوڕی شێخ جه‌نگی پاش دڵنیابوون لە زانیارییەکان، ڕاسته‌وخۆ ڕۆیشتۆتە کەرکوک و لەگەڵ فەرماندەکانی حەشدی شەعبی کۆبۆتەوە و بەڵێنی داوە ئەوەی لەتوانای هێزەکەیەتی بیکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و به فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی گوتووه: تا دوا هەناسە پێشمەرگەکانم هاوشانی هێزەکانی حەشد بەرگریی دەکەین، بەو مەرجەی داهاتی ئەو بیره نه‌وتییانەی کە لەژێر كۆنترۆڵی لاهوڕدان هەر پارێزراو بن و داهاتەکەی بۆ خۆی بێت.
بەپێی زانیارییەکان تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە حەشدی شەعبی بەم مامەڵەیە رازی بوون.
تعليقات
إرسال تعليق