كوردستان ده‌بێته ده‌وڵه‌ت و فه‌ره‌نساش پارێزگاری له كورد ده‌كات
بێرنارد لێڤی، فه‌یله‌سووفی به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسی، دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و گه‌شبینه به‌وه‌ی كورد له‌هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان سه‌ربه‌خۆیی خۆی به‌ده‌ست ده‌هێنێت، كه به‌سه‌ر عێراق، ئێران، توركیا و سووریادا پارچه كراون.
ئه‌م قسانه‌ی لێڤی له‌گوته‌یه‌كدا هاتوون، كه له كۆنگره‌ی "كورد دوای داعش" پێشكه‌شیكرد، كه له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه ده‌چێت و گوتی: "هیچ گومانێك له‌وه‌دا نییه، په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌ی دێرین كورد و فه‌ره‌نسا به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌رده‌می فرانسوا میتیران ده‌گه‌ڕێته‌وه".
هه‌وره‌ها دووپاتیكرده‌وه: "سه‌رۆك ئیمانوێل ماكرۆن له‌سه‌ر هاوكاریكردنی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رده‌وام ده‌بێت"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "فه‌ره‌نسا خاوه‌ن هێزێكی سه‌ربازی گه‌وره‌یه و، پێویسته به‌رپرسیارێتی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌و هێرش و ته‌حه‌دیاتانه له‌ئه‌ستۆ بگرێت، كه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كرێنه سه‌ر گه‌لی كورد".
ئه‌و فه‌یله‌سووفه فه‌ره‌نسییه گوتی: "من زۆر گه‌شبینم و په‌یوه‌ندی زۆر به‌هێزیشم له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و كاربه‌ڕێكه‌رانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، پێویسته گه‌لی كوردستانیش ئه‌وه باش بزانێت ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆییان ده‌وێت، پێویسته دان به‌خۆیاندا بگرن و، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانن كه ئه‌و كاره پێویستی به كاته".
له به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا گوتی: "كورد له رابردوودا له شاخ بوون و ئێستاش له‌و شاخانه هاتوونه‌ته خواره‌وه خاوه‌ن سه‌ركرده و فه‌رمانده‌ن".
دووپاتیشیكرده‌وه، "كورد خاوه‌نی ئیراده‌یه‌كی به‌هێزن بۆ گه‌یشتن به‌سه‌ربه‌خۆیی، ئه‌گه‌ر خواد ته‌مه‌نم درێژتر بكات، ئه‌وا ده‌بمه گه‌واهیده‌ری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان".
لێڤی له رووی جوگرافیای كوردستانه‌وه گوتی: "خاكی كوردستان به عێراق و سووریاوه لكێندراوه، به‌ڵام گومانی تێدا نییه كه دڵیان فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌و دوو وڵاته ره‌ت ده‌كاته‌وه و هه‌وڵ بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌ده‌ن".
ئه‌و فه‌یله‌سووفه فه‌ره‌نسییه زۆر به‌توندی ره‌خنه‌ی له‌و زوڵم و سته‌مكاریانه‌ش گرت، كه له ناوچه‌كه ده‌رهه‌ق به گه‌لی كورد ده‌كرێن و گوتی: "ئیمپرالیزمێكی هاوشێوه له رژێمه‌كانی توركیا و ئێران به‌دی ده‌كرێت و، نابێت كورد خۆی به‌ده‌ست ئه‌و ئیمپرالیزمییه‌وه بدات و له‌كۆتاییشدا سه‌رده‌كه‌وێت".
تعليقات
إرسال تعليق