کەرکوک لە ئاراسی شێخ جەنگی قەدەغە کرا


ئاراسی شێخ جەنگی لە تازەترین لێدوانیدا بە پۆستێک لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك رەخنە لە بڕیارێکی پارێزگاری تازەی کەرکوک دەگرێت و دانیش بەوەدا دەنێت، کە چوونە کەرکوکی لێ قەدەغە کراوە.

دەقی پۆستەکەی ئاراس شێخ جەنگی:

چاوەڕێی بڕیارێکی لەم شێوەیەمان نەدەکرد

بەداخەوە ئەمڕۆ پارێزگاری کەرکوک بڕیاری پێکهێنانی هێزێکی داوە لە(دژەتیرۆری عێراقی،حەشدی شەعبی،هێزی الڕد سریع، پۆلیس)بۆ ڕوخاندنی خانوە تەجاوزەکانی شاری کەرکوک، کە زوربەیان لەگەڕەکە کوردیەکانن ، جگە لەوە چوونی بەندە و چەند سەرکردەیەکی یەکێتیان بۆ کەرکوک قەدەغە کردووە کە خاوەنی پلەی تایبەتن ، ئەمە دەرچوون و پێشێلکردنی هەموو ئەو بەڵێنانەیە کە بە قیادەی یەکێتی دراوە، بەشاهێدی هەموو خەڵکی کەرکوک ئەوە ئێمە بووین خەڵکمان ئارام دەکردەوە و  نەماندەهێشت کەرکوک پشێوێ تێبکەوێت و ئاسایشی پێکهاتەکانی کەرکوک بکەوێتە مەترسیەوە.هیوادارم پێداچوونەوە بەم بڕیارە بکرێت و چیتر مەترسی لەسەر ماڵ و موڵکی دانیشتوانی کوردی کەرکوک درووست نەبێت

ئاراس شێخ جەنگی

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة