مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له كه‌ركوك به‌توندی هاتۆته‌سه‌ر خه‌ت
ڕۆژی شه‌ممه 3-3-2018 به‌رپرسی نوسینگه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هل حه‌ق له كه‌ركوك (حاج ابو صافي) به‌نوسراوێك مه‌ڵبه‌ندی دووی یه‌كێتی ئاگادار ده‌كاته‌وه: نه له ئیستا و نه له نه‌ورۆز و نه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ڕێگه‌تان پێ‌نادرێت له‌ناو كه‌ركوك ئاڵای كوردستان به‌رز بكه‌نه‌وه و بیكه‌ن به ڕێكلام و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ خۆتان، چونكه ئێوه له ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر هاوشانی ئێمه سه‌لماندتان كه له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی خاك و گه‌لی عێراقن و له‌گه‌ڵ (انفصال)ییه‌كان نین.
مه‌ڵبه‌ندی دووی یه‌كێتیش بۆ گله‌یی و گازنده و نیگه‌رانی له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه سه‌ردانی پارێزگاری كه‌ركوك (ڕاكان جبوری) ده‌كه‌ن.
تعليقات
إرسال تعليق