هه‌وڵی تیرۆركردنی كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌درێت

به‌گوته‌ی ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، له‌لایه‌ن باڵی ده‌ستڕۆیشتووی یه‌كێتیه‌وه‌ هه‌وڵێكی جدی ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر یه‌كێتیدا بگیرێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تاكه‌ كۆسپ له‌به‌رده‌م ئه‌و هه‌وڵه‌دا كۆسره‌ت ره‌سوڵه‌، بۆیه‌ هه‌وڵی تیرۆركردن یاخود لاوازكردنی ده‌ده‌ن.
نه‌جمه‌دین كه‌ریم كه‌ریم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان:ڕایگه‌یاندوه‌: باڵی ده‌ستڕۆشتوی یه‌كێتی له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، تیرۆربكه‌ن.
كه‌ریم وتوشیه‌تی: له‌ ئێستا‌دا پاڤڵ و لاهور له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ده‌ستبگرن به‌سه‌ر یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستاندا به‌ڵام هه‌تا كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ له‌ ژیاندا مابێت ئه‌و خه‌ونه‌یان بۆ به‌دی نایه‌ت، بۆیه‌ له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ له‌ناو به‌رن.

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة