شاسوار عەبدولواحید: لەناو گۆڕان کەس بەپیاو نازانم
به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌دوایین قسه‌یدا كه بۆ لایه‌نگرو هه‌وادارانی حزبه‌كه‌ی كردوویه‌تی، شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی حزبی نه‌وه‌ی نوێ هێرشی توندی كردۆته سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.
به‌پێی زانیارییه‌كان شاسوار عه‌بدولواحید له‌دوایین دیداریدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له لایه‌نگرانی له شاری سلێمانی رایگه‌یاندووه: ئه‌وه‌ی حیسابی بۆ نه‌كه‌م بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و به‌رپرسه‌كانی ئه‌و حزبه‌یه، من ئازادم لاسایی نه‌وشیروان مسته‌فا بكه‌مه‌وه، چونكه نه‌وشیروان موڵكی گۆڕان نیه، ئێستا ئه‌و مردووه‌و من زیندووم.
هاوکات شاسوار عه‌بدولواحید له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تری له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وه‌ی نوێ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه: له‌دوای نه‌وشیروان مسته‌فا كه‌س به‌پیاو نازانم له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ دژایه‌تیم بكه‌ن هێشتا له‌دایك نه‌بوون.
تعليقات
إرسال تعليق