عەبدوڵای کوێخا موبارەک: یەكێتی فسفس پاڵەوانی 16ـی ئۆكتۆبەرە

عەبدوڵای کوێخا موبارەک، لێپرسراوی مەکۆی چەمچەماڵی بزووتنەوەی گۆڕان، لە نووسینێکیدا کە لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە، ئەوەی ئاشکرا کرد کە ئەفسەرێک لە سنووری چەمچەماڵ بە پلەی لیوا، هەڕەشەی سزادانی ئەو پێشمەرگانەی کردووە کە دەنگ بە لیستەکەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان نادەن.
موبارەک نووسیویەتی: ”پێشمەرگە ئەگەر پێشمەرگە بێت و لە مانای ناوەکەی خۆی تێ بگات، نابێ لە ھەڕەشەی فسفس پاڵەوانەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر بترسێت کە نەک ھەر کەرکووکیان دا بە دەستەوە، بەڵکو شەرواڵ و پێڵاوەکانی خۆشیان جێھێشت لە ترسی حەشدی شەعبی“.

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة