یەکێتی بە کلاشنکۆف دەگەرێتەوە دووز خورماتوو
بەرپرسی مەڵبەندی 16ی حەمرینی یەكێتی رایدەگەیێنێ، كۆتایی ئەم هەفتەیە دەگەڕێنەوە قەزای خورماتوو، بەڵام تەنیا بۆیان هەیە چەكی كڵاشینكۆف لەگەڵ خۆیان ببەنەوە، ئەویش بەشێوەیەکی دیاریكراو.
مەلا كەریم شوكر، بەرپرسی مەڵبەندی 16ی حەمرینی یەكێتی لە خورماتوو رایگەیاند، كۆتایی ئەم هەفتەیە بارەگای مەڵبەندی یەكێتی و دوو كۆمیتە لە قەزای خورماتوو دەكەنەوە.
مەلا كەریم راشیگەیاند: "بۆ بردنەوەی چەك تەنیا مۆڵەتی كڵانشینكۆفیان پێداوین، ئەویش بەشێوەیەکی دیاریكراو، بۆنموونە بۆ مەڵبەند 12 چەك و بۆ هەر کۆمیتەیەکیش دەتوانین 4 تاوەكو 6 كڵاشینكۆف لەگەڵ خۆمان ببەینەوە".
تعليقات
إرسال تعليق