پێشمەرگە چۆن دەگەڕێتەوە؟دەبێ کورد چی بکات؟

حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بڕیاری عێراقە بۆ گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ناوچە ڕیفراندۆم تیاکراوەکان و داگیرکراوەکانی ئێستا تاکو لەسەر ژورێکی هاوبەش ڕێک بکەون کە چۆن بێ و هاوکات پێشتریش ئەمریکا و بەریتانیا و کورد و حکومەتی عێراقیش کۆبوونەتەوە لەسەر ئەم بابەتە ، هیوادارم کورد پەلەنەکات ،  ئەگەر نیازی هەڵبژاردنی کارایی هەیە بۆ ئەوەی پارێزگاری لەدەنگەکان و کورسییەکانی بکات ئەمەش بێ گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە مەحاڵە .
پرسیارێکیش ئاراستەی پارتی دەکەم گەڕانەوەی چۆن...؟ کەلەکاتێکدا بایکۆتی کردووە...؟ ئایا ئەگەر پێشمەرگە گەڕایەوە ئەوکاتەش بەلای پارتیەوە کەرکووک هەرداگیرکراوە...؟
شیعە و عەبادی ئێران و ئەمریکاش دەیانەوێ پێشمەرگە بگەڕێتەوە ، بەڵام گەڕانەوە دەبێت وەکو پێشوو بێ یان نەگەڕانەوە باشترە .
یەکەم خاڵیش پێویستە سەرجەم گۆڕانکارییە ئیدارییەکانی و پۆلیس و بەڕێوبەرە گشتییەکان و فەرمانبەرەکان و ئەوکەسانەشی هاوردەکراون پاش 16ی ئکتۆبەر سەرجەمیان بگەڕێنەوە شوێنی خۆیی دواتر کار لەسەر ڕێکەوتنی گەڕانەوەی بکرێ ، ئەگەر کورد ئاوا بگەڕێتەوە زیان دەکات ، یەکەم کاریش دەبێ پارێزگارێک دابنرێ بۆ شارەکە تاهەڵبژاردنەکان و پارێزگارە هاوردەکەی ئێستا دور بحرێتەوە....!

#halolaky

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة