بافڵ تاڵەبانی دەبێتە سكرتێری گشتی یەكێتی

بافڵ تاڵەبانی كوڕی گەورەی مام جەلال تاڵەبانی، دەیەوێت ببێتە جێگرەوەی تاڵەبانی باوك و هەڵمەتێكی فراوانی بۆ ئەم مەبەستە دەست پێكردووە.
نزیكەی مانگێكە بافڵ تاڵەبانی هەڵمەتێكی فراوانی دەست پێكردووە بۆ ئەوەی لە كۆنگرەی داهاتووی یەكێتی نیشتیمانی كوردستاندا، ببێتە سكرتێری گشتی و بۆ ئەم مەبەستەیش دەستیكردووە بە سەردانیكردنی ئۆرگانەكانی نێو حزبەكەی و بەسەركردنەوەی دامەزراوە میدیایی و جەماوەری و حزبی و سەربازی و ئەمنی و كەسایەتییە دیارەكانی ناو یەكێتی.
چاودێرێكی سیاسی نزیك لە باڵی كۆسرەت رەسوڵ دەڵێت: ئاگاداری ئەو هەوڵەی بافڵ تاڵەبانین، بەڵام سەركەوتوو نابێت و كاردانەوەی توندی بەدوادا دێت.
ئەو چاودێرە دەشڵێت: كاردانەوەكان لە هەولێرەوە دەبن و پێگەی سكرتێری گشتی یەكێتی تەنها شایستەی كاك كۆسرەتە، نەك كەسێكی دیكە.

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة