عەلی عەونی بۆ ئاڵا تاڵەبانی: شانازی بە چییەوە دەكەی

سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕه‌خنه‌ی توند له‌ ئاڵا تاڵەبانی ئه‌ندامی سڕکراوی سەرکردایەتیی یەکێتی ده‌گرێت و په‌یامێكی ئاڕاسته‌ ده‌كات و پێی دەڵێ لە دوای جاشایەتی و خۆفرۆشی و کەرکووکفرۆشی، شانازی بە چییەوە دەكه‌ی؟
پێشتر ئاڵا تاڵەبانی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا قسەی لەسەر ئەو کارانەی كردبوو كە لە ڕابردوودا ئەنجامی داون و گوتی “شانازی بەو کارانە دەکەم و لێیان پەشیمان نیم“، لەمبارەیەوە عەلی عەونی ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دەڵێت: “نازانم جاشایەتی و خۆفرۆشی و خیانەت و کەرکووک فرۆشتن چ شانازییەکی هەیە؟ لەگەڵ ئەوەشدا پێشنیارکردن و هاندانی حکوومەتی عێراق بۆ بڕینی قوتی خەڵک و سیخوریکردن لەسەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بردنی فایل و نهێنییەكانی ئەم حکوومەتە بۆ دەستی دوژمن، چ شانازییەکی تێدایە؟”.
سەرکردەکەی پارتی دەڵێ “ئەو کارانە ئەوپەڕی ڕووقایمییە، ئەوەی شەرمی نەبێ، هەرچی بوێت دەیکات، ئابڕووش كە تکا کۆناکرێتەوە”.

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة