ئەمریکا نیازی چی هەیە
ئەمریکا تاکو سەرجەم گەشتیەجەنگییەکانی و سەربازەکانی خۆیی و فەڕەنسا و بەریتانیا لەناوچەکەدا لەنگەر دەگرن ، پاشان دەست دەکات بەڕاماڵینی هێزەنەیارەکانیان باردۆخێک دروست دەکات بۆ هەموومان شۆک دەبێ ، سەرەتاش دەڵێ تەنها بۆ لێدانی بنکە سەربازییەکان و فڕۆکەخانەکانە واتا ڕیشی دەتاشێ دواتر چەکدارێکی ئاسایش دەتوانێ شەڕی بکات و بیڕوخێنێ ، هەروەکو چۆن بینیمان لەسەرەتادا ماوەیەکی کاتی بۆ دەستنیشان کرد ، بەڵام هیچ هەڵوێستێکی نەبوو ئەم شەو لەسێ ناوچەوە گورزی سەربازی لە سوریادا و پاش ئەمەش هێزی دەریایی و زەمینی بەهاوکاری فەڕەنسا و بەریتانیا لەناوچەکەدا کۆدەکاتەوە هاوپەیمانەکانیشی کە کوردە دەهێنێتەوە مەیدانی جەنگ دەمانکەنە پاڵەوان دیسانەوە ، ئایا ئێمە هەر وەکو ئێستا دادەنیشین و شەڕی یەکتر دەکەین...؟ ئایا بارزانی هەروا بێ دەنگ دەبێ.....؟ لەئێستادا کورد بێ خاوەنەوە لە ڕانێک دەچێ لەشوانەکەیان ون بووبێتن.
باوەکو قسەکەی فەلاح مستەفا و عێراق لێ نەیات ، بەڵام حەق وایە چیتر کوێرانە شوێنی ئەمریکا نەکەوین دیسانەوە پرسیاریان لێ بکەین کەچۆن ئێوە دۆستی ئێمەن....؟ ئەی بۆ بەرامبەر کەرکووک و عەفرین و هێرشی عێراق بێ دەنگ بوون....؟ بۆیە کورد ئەگەر دووبارە هەڵە بکاتەوە ساویلکەیە.
#halolaky
تعليقات
إرسال تعليق