ئەمریکا هێزی شینی بە هەولێر دا

دوێنێ وەک ئەتەکێتی دیپلۆماسی و پەیامێکی روونی ئەمەریکا لە کاتی دانانی بەردی بناغەی کۆمەڵگەی کونسووڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر، فەرشی شین راخرا، لە تەواوی ئەتەکێتی دنیادا بۆ جۆرێک لەو پڕۆژە گرینگانە فەرشی سوور نەریتە، بەڵام ئەوەی دوێنێ بینرا مانایەکی قووڵی ستراتیژی دا کە من وای دەبینم:
یەکەم: راخستنی فەرشی شین گوزرارشت بوو، ئەگەر کوردستان رێگەی وشکانی و دەریاییشی نەبێ بگاتە ئامانجی داهاتوو، ئەوا هێزی شین واتە هێزی ئاسمانی، ئەمەیش واتە هێزی ئاسمانی ئەمەریکایی هەیە و ئەمە پەیامێکی دڵنیاییە بۆ داهاتووی سیاسی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکەدا.

دووەم: رەنگی شین لەلای ئەمەریکا لە شوێنێک بەکاردێ، کە شوێنەکە بۆ داهاتوو بریتی بێ، لە سەقامگیری و سەرکەوتن و گەشەکردنی پێوەندی و بایەخدانی ئەمەریکا بەو شوێنە.

سێیەم: شین لە سیاسەتی ئەمەریکادا لە جەنگی سارد لەگەڵ رووسیایش بەکاردات، ئەو کاتەی ئەمەریکا دەچووە وڵاتێک کە بیوستبا هێمای خۆی بدات بە رەنگی شین دەچوو، چونکە رووسیا بە رەنگی سوور لە ناوچەکەدا سیاسەتی دەکرد.

چوارەم: گوزارشتی ئەمەریکا لە سێبەری شاخ کە باڵێۆزی ئەمەریکا گوتی لەژێر سێبەری چیاکاندا ئەم کونسووڵخانەیە دروستدەکەین، راخستنی فەرشی شین لەگەڵ ئەم پەیامەدا، واتە لە یەککات بەهێزی هەرێمی کوردستان و ئاوەدانی هەرێم.
تەنیا کوردی

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة