چیرۆكی ئەم وێنەبەڕاستی ناخ هەژێنە
لەساڵی ۱۹۸٥ کچێکی ۱۳ ساڵی کۆڵمبی بەناوی ئۆمیرا سانچێز، لەنێو قوڕ و لیتەی لافاودا گیری خوارد.
قوڕ و لیتە،تاوەکو گەردەنی هاتبوو پێیەکانی لەنێو سەبی چیمەنتۆ گیریان کردبوو،
بۆ ماوەی ۳ ڕۆژ بەم شێوەیە مایەوە زۆربەی کات هۆشی بەخۆیەوە مابوو چاوپێکەوتنیشی لەگەڵ پەیامنێرەکان ئەنجام ئەدا.
تیمەکانی فریاگوزاری هەوڵیان ئەدا ئومیرا لەم حاڵتەڕزگار بکەن بەڵام زۆر ئەستەم بوو،
ئەوان دەبوا قاچەکانی ببڕنەوە بەڵام قوڕ و لیتە ڕێگای ئەم کارەی پێ نەئەدەدان.
هەروەها بەهۆی مانەوەی زۆری لەم شوێنە پەستانی زۆری لەسەر خوێنیشی هەبوو توشی نەخۆشی ببوو.
تەنیا کارێک کە تیمەکانی فریاگوزاری دەیانتوانی بیکەن ئەوە بوو کە لەلای بن و دڵنەوای بدەنەوە تاوەکو گیان لەدەست ئەدات.
سەرئەنجام دوای ٦۰ کاتژمێر گیانی لەدەست دا.
وێنەی ئەم کچە بەیەکێک لەکاریگەرترین وێنەکانی مێژوو دائەنرێت
تعليقات
إرسال تعليق