ئەمەریکا لە سلێمانی نیگەرانە
ئیداره‌ی ئه‌مریكا له په‌لهاویشتنی ئێران و زیادبوونی هه‌ژموونی له پارێزگای سلێمانی زۆر نیگه‌ران بووه‌و نیگه‌رانی توندی خۆیان به به‌رپرسانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان راگه‌یاندووه".
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "بغداد الیوم" كه له‌ژێر ناونیشانی "واشنتن هه‌ژموونی خۆی له هه‌ولێر زیاد ده‌كات و له سلێمانی ده‌كشێته‌وه" و له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری كورده‌وه كه نه‌یویستووه ناوی بڵاوبكرێته‌وه نوسیوویه‌تی: "باڵیۆزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له به‌غدا و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له میانی كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، بێزاری توندی واشنتنیان له‌باره‌ی كاریگه‌رییه‌كانی تاران له درووستكردنی بڕیار له ناو سلێمانی و ته‌نانه‌ت ناو یه‌كێتیش به سه‌ركرده‌كانی ئه‌و حزبه راگه‌یاندووه".
سه‌رچاوه‌كه‌ی "بغداد الیوم" ده‌ڵێت: "ئه‌مریكییه‌كان به سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیان گوتووه، ئاماده‌نین له‌ژێر سێبه‌ری ئێران‌دا به‌رده‌وامی به پاڵپشتی سیاسی و سه‌ربازی بده‌ین" له‌م رۆژانه‌ی دواییشدا به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌وڵی به‌هێزكردنی هه‌ژموونی واشنتن له هه‌ولێر ده‌درێت"
تعليقات
إرسال تعليق