لاهورجەنگی داوای چیی لە نێچیرڤان بارزانی كردووە؟
بەپێی ئەو زانیارییانەی كە لە سەرچاوەیەكی نزیك لە نێچیرڤان بارزانییەوە دەستكەوتووە، لە رۆژی پرسەكەی دلۆڤان بارزانی لە 2/4/2018، پاش ئەوەی بە شێوەیەكی ئاسایی وەك هەر هاووڵاتییەك بەمەبەستی پرسە و سەرەخۆشی راگەیاندن لاهور جەنگی گەیشتبووە هەر یەكە لە مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی، بەهەمان شێوەش چاوی بە نێچیرڤان بارزانی كەوتبوو.
لاهور لە هەڵوێستێكی سەیر و سەمەرەدا و هەر لە پاش نیوەڕۆی رۆژی یەكەمی پرسەكەدا، داوای لە نێچیرڤان بارزانی كردبوو 5 خولەك كاتی پێبدات كە بەتەنیا لەگەڵی دابنیشێت، ناوبراویش ئیحراج دەبێت و داواكەی قەبوڵ دەكات، پاش ئەوەی چاوی پێدەكەوێت داوا لە نێچیرڤان بارزانی دەكات هەرچۆن بووە كاتێكی بۆ بڕەخسێنێت بۆئەوەی تەنها 10 خولەك لەگەڵ مەسعود بارزانی دابنیشێت و سەبارەت بە رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر و هەڵوێستی ئەو گروپە روون كردنەوەی پێویستی پێ بدات و سەبارەت بە داهاتووش هەندێ تەوەری لەگەڵ باس بكات.
بەڵام نێچیرڤان بارزانی پێی راگەیاندووە كە: هیچ كەس ناوێرێت لەم ساتەوەختەدا سەبارەت بە وەها بابەتێك بچێتە لای مامم (مەسعود بارزانی)، چونكە خەمی لەدەستدانی دلۆڤان بۆ ئەو زۆر گەورەیە و زۆر ماتەم بارە، بۆیە ئێستا كاتی ئەو شتە نیە. سەبارەت بە 16ی ئۆكتۆبەریش هەرچیش بوو تازە تێ پەڕی.
پاش ئەم وەڵامەی نێچیرڤان بارزانی، لاهور زۆر تێك دەچێت و تەنها 10 خولەك پاش ئەو كۆبوونەوەیە پرسەكە جێ دێڵێت و دەڕوات.
تعليقات
إرسال تعليق