سەید كاكە نهێنی راپەڕین ئاشكرا دەكات
سەید كاكە پێشمەرگەی دێرین و كەسایەتی ناسراوی سیاسی، كە هەمیشە بەبێ پێچ و پەنا رووداوەكان دەگێرێتەوە، لەبارەی نەوشیروان مستەفا و راپەڕین دەڵێت: نه‌وشیروان مسته‌فا نوێنەرێکی ناردبوو به دووماندا كه‌چووم سه‌یر ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تی قه‌رارگای ره‌مه‌زان لە كۆبوونەو‌ەدایه !
سه‌یری كردم و گوتی ؛ شانه چه‌كداره‌كانمان حازرن بۆ ڕاپه‌رین و هێزەکانمان له فڵانه به‌رزاییه‌وه ده‌چنه خواره‌وه !
ئه‌منیش گۆتم: كاك نه‌وشیروان خودا عافوتكا ئه‌تو ئاگات له دونیا نیه ؟
گوتی: بۆ چی بووه كاك سه‌ید ؟
گۆتم: ماڵت خراپ نه‌بێت ڕاپه‌رین ده‌ستی پێكردووه و وا ڕانیه خه‌لاس بوو سه‌روچاوه و چواقورنه و لەهه‌موو جێگەکان جەیشی سه‌دام له ته‌سلیم بوونن، ئیتر شانه‌ی چی و چوونە خوارەوەی چی ؟
نه‌وشیروان گۆتی: چۆن ؟ ئه‌مه كێ كردی ؟
گۆتم: بابی من خه‌ڵك وعه‌سكه‌ری فیرارهه‌رهه‌موویان به‌یه‌كه‌وه هێرشیان بۆ سه‌ر مۆلگەكانی به‌عس ده‌ستپێكردووه..!
تعليقات
إرسال تعليق