لە بەغدا دەنگدان بە ئاڵا تاڵەبانی حەرام کرا
بەپێی بەڵگەنامەیەک کە لە سایت و پێگە عیراقییەکاندا بڵاوکراوەتەوەو لەلایەن ئەنجومەنی فوزەڵا لە حەوزەی عیلمیی نەجەف دەرچووە، دەنگدان بە ئاڵا تاڵەبانی، سەرکردەی سڕکراوی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ژمارەیەک سەرکردەی دیکەی عێراقی ”حەرام“ کراوە.
لەو بەڵگەنامەیەدا کە بە فەتوای رەسمی حەوزەی علمی نەجەف هەژمار دەکرێ، ناوی زیاتر لە 50 سەرکردە و پەرلەمانتاری تێدایە و جارێکی تر خۆیان کاندید کردووەتەوە، ناوی ھەریەک لە: حەیدەر عەبادی، نوری مالیکی، سەلیم جبووری، ئەیاد عەلاوی و ئاڵا تاڵەبانی تێدایە.
تعليقات
إرسال تعليق